What's e-id and how is it used?

Farhang Bradosty

Jun 13th 20

Translate Article
5899

Farhang Bradosty

Jun 13th 20

What is E-ID and how is it used?


Estonia is one of the countries that 99% of its citizens use E-ID, despite all of the obstacles they had while creating a good E-ID project people now use E-ID for their governmental works in a very short time and easy way.

E-ID is an online system that contains everyone’s personal information in an electronic forum, people can use their E-ID everywhere they go and to do anything with like voting, governmental works, paying bills...etc. 

Kurdistan Region Government can start the E-ID project with the biometry system since now most of the government employees are registered in the biometry system of KRG, later KRG can register employees in the private sector, business owners, and citizens step by step. The E-Id project is one of the most important fundamentals of E-Government in any country, it even comes before other fundamentals like E-Banking and many more.


Farhang Bradosty 

Managing director at Lucid

پێناسه‌ی ئه‌لیكترۆنی(e-id) چیه‌ و چۆن به‌كاردێ؟

ئیستۆنیا یه‌كێ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ %٩٩ ی دانیشتوانی پێناسه‌ی ئه‌لیكترۆنی(e-id) به‌كارده‌هێنن، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی هاتۆته‌ پێشیان تا پرۆژه‌كه‌یان سه‌ر خستووه‌ به‌ڵام له‌ ئێستایه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پێناسه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌(e-id) زۆربه‌ری رۆتینی كاره‌كانی حكومه‌ت به‌رێده‌كه‌ن به‌ كاتێكی زۆر كه‌م و زۆر به‌ ئاسانی.

به‌ كورتی پێناسه‌ی ئه‌لیكترۆنی(e-id) واته‌ پێناسه‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی زانیاریه‌كانی له‌سه‌ر بێ و له‌هه‌ر شوێنێ بیه‌وێ ده‌توانێ به‌كاری بێنی بۆ كاره‌كانی وه‌ك دارایی و بانك، ده‌نگدان، سه‌رجه‌م باجه‌كانی حكومه‌ت و چه‌ندان كاری تر.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی پرۆژه‌ی بایۆمه‌تری ده‌توانێ هه‌مان كار دووباره‌ بكاته‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا زۆربه‌ی مووچه‌خۆرانی بایۆمه‌تری بۆ كرووه‌ له‌م ڕێگه‌یه‌ ده‌توانێ پرۆژه‌ی پێناسه‌ی ئه‌لیكترۆنی(e-id) ده‌ست پێبكا به‌ شێوه‌یه‌ك بتوانێ له‌ به‌شی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م مووچه خۆران بگرێته‌وه‌ و له‌ به‌شی دووه‌م سه‌رجه‌م بازرگان و كاسبكاران بگرێته‌وه‌، پرۆژه‌ی پێناسه‌ی ئه‌لیكترۆنی(e-id) یه‌كێكه‌ له‌ كایه‌ گرنگه‌كانی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی هه‌ر وڵاتێك، ته‌نانه‌ت له‌ پێشی هه‌موو كایه‌كانی دیكه‌یه‌ وه‌ك بانكی ئه‌لیكترۆنی e-banking و چه‌ندانی تر.

فه‌رهه‌نگ برادۆستی

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای لوسد