Apr 7th 22
In today's world, we may be astonished to see someone who does not own or use a smartphone. Cellphones have become an integral part of our daily lives, and we use them for everything from calling to taking photos to accessing the internet and even charging other smartphones. Choosing a smartphone, on the other hand, may not be as simple as it once was because there are now so many different phones on the market with different features and brands, making it more difficult for consumers to pick which phone to purchase.
The following are some of the most important factors to consider before buying a smartphone:
1- Screen: The size and clarity of the screen on your mobile phone is determined by how and for what purpose you use it. A mobile phone with a light size of between 5.5 and 6 inches and QHD or Full-HD clarity must be very useful if you're regularly watching videos, downloading movies, and editing images and videos.
2- Processor: Every day, you snap images, download and work on programs, and work on many applications at the same time. What do you suppose is performing all of these tasks for you? The CPU is in charge of all activities you do with your phone, while its capability is influenced by a number of other elements, including the operating system and user interface.
We can't discuss the processor's role and importance in a single paragraph (I'll try to prepare a comprehensive series of topics in the future), but you should inquire about it before purchasing a mobile phone because if you use your phone frequently and play games with it, you'll undoubtedly require a good processor.
3- Camera: Nowadays, cellphones are rated solely on the basis of their megapixel count, which is incorrect. However, having a large number of mega-pixels isn't everything. Moreover, many other factors, in addition to mega-pixels, influence the quality of a mobile camera, so we can't assume that a camera with 16 mega-pixels is always better than one with 12 mega-pixels.
4- Battery: Of all, it is up to the user to decide why and how they use their phone. If you're constantly using your phone and viewing movies, you'll need a battery with a capacity of at least 3,500 mAh; alternatively, if you're not a heavy user, a battery with a capacity of 3,000 mAh will be sufficient to use your phone for a whole day on a single charge.
5- Operating System (OS): Let's clarify; imagine you have a brand-new smartphone with a fantastic screen, a wonderful camera, and a high-speed processor, among other features. You're trying to use your phone when you notice that it isn't turning on and you are unable to do anything! Why? Because there is no operating system installed. As a result, the operating system (OS) serves as a hub between the user and the hardware, and it deals directly with the user.
For a better understanding, most of you are familiar with the Android operating system. Android is a mobile operating system that has been loaded on a wide range of devices.
The operating system (OS) is just as important as CPUs in terms of mobile phone performance and functionality. Android, which Google owns, and Apple's well-known IOS are currently the two most popular mobile operating systems. Both systems have their advantages and disadvantages, and they are now the two finest mobile operating systems, so whichever one you choose, it will help you if the phone is running the most recent version of the system.
Conclusion:
So these are the things to think about when purchasing a smartphone. Even if they differ in importance from one user to the next, you must first determine which mobile features are most important to you—cameras, battery, CPU, and so on. Knowing this formula can ensure that you purchase a phone that is appropriate for you.
پێنج خاڵی گرینگ کە پێویستە پێش کڕینی موبایلێک ڕەچاوی بکەیت
لە سەردەمی ئێستادا ڕەنگە لامان سەیر بێت گەر کەسێک ببینین موبایلی نەبێت یاخود هەر بەکاری نەهێنێت، بەو پێیەی موبایل بۆتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی هەموومان، کە بەردەوام بۆ پەیوەندی کردن و گرتنی وێنە و گەڕانی سەرهێڵ و تەنانەت وەک پاوەربانک بۆ بارگاویکردنەوەی موبایلەکانی تر بەکارییان دێنین
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی موبایلێکی زیرەک کارێکی تا ڕادەیەک ئاسان نەبێت، چونکە لە ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر لە بڕاندی جیاوازی موبایل بە تایبەتمەندی جیاواز لە بازاڕ بەردەستن و ئەمە وایکردووە بەکارهێنەران نەتوانن بە ئاسانی موبایلێکی زیرەک هەڵبژێرن بۆخۆیان..
:ئەمانەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرینگن کە پێویستە ڕەچاویان بکەیت پێش کڕینی موبایلێکی زیرەک
ڕوونما (شاشە): قەبارە و ڕوونی ڕوونمای موبایلەکەت دەکەوێتە سەرخۆت کە ئایا چۆن و بۆ چ مەبەستێک موبایلەکەت بەکار دەهێنیت. گەر ڕۆژانە بەردەوام سەیری ڤیدیۆ دەکەیت و فیلم داونلۆد دەکەیت و وێنە و ڤیدیۆ دەستکاری دەکەیت، ئەوا دەبێت موبایلێک کە قەبارەی ڕوونماکەی لە نێوان ٥.٥ بۆ ٦ ئینچ و ڕوونیەکەی QHD یاخود Full-HD بۆتۆ زۆر گونجاو بێت.
چیپسێت (پرۆسێسەر) : هەموو ڕۆژێک وێنە دەگریت، پرۆگرام داونلۆد دەکەیت و کاریان پێدەکەیت، لە یەک کات کار لەسەر چەندین پرۆگرام دەکەیت، پێت وایە کێ هەموو ئەم کرادارانەت بۆ ئەنجام دەدات؟ بێگومان پرۆسێسەر بەرپرسە لە هەموو کردارێک کە بە موبایلەکەت ئەنجامی دەدەیت، لەگەڵ ئەوەی کە توانستی پرۆسێسەر پشت دەبەستێت بە چەندین فاکتەری تر لەوانە سیستەمی وەگەڕخەر (OS)، ڕووکار(UI)....
ناتوانین بە کورتە نوسینێک باس لە ڕۆڵ و گرینگی پرۆسێسەر بکەین ( هەوڵ دەدەم لە ماوەی داهاتوو زنجیرە بابەتێکی تێر و پوخت لەسەری ئامادە بکەم) بەڵام پێش کڕینی موبایلێک پرسیار دەربارەی پرۆسێسەرەکەی بکەو دڵنیا ببەرەوە لێی، گەر رۆژانە بە شێوەیەکی قورس موبایل بەکار دێنیت و بەردەوام یاری پێ دەکەیت ئەوا بێگومان پێویستت بە پرۆسێسەرێکی باش دەبێت.
کامێرا: تکایە ڕەچاوی ئەوە بکە کاتێک کامێرای موبایلێک خاوەنی ژمارەیەکی زیاتری مێگا پێکسل بوو بە مانای ئەوە نایەت کە باشترە وەک ئەوەی کە ئێستا لێرە بەو شێوەیە کامێرای موبایل هەڵدەسێنگرێت، بەڵک و چەندین تایبەتمەندی تر هاوشان لەگەڵ مێگا پێکسل ئاستی کامێرای موبایلێک دیاری دەکەن، بەو شێوەیەش ناتوانین بڵێین کامێرایەکی خاوەن ١٦ مێگا پێکسل هەموو کات باشترە لە کامێرایەکی خاوەن ١٢ مێگا پێکسل.
توانستی پاتری: بێگومان ئەمەیان دەکەوێتە سەر بەکارهێنەر کە بۆچی و تا چەندێک موبایلەکەی بەکاردەهێنێت، گەر کار لەسەر پرۆگرامی جیاواز دەکەیت و بە شێوەیەکی بەردەوام یاری پێ دەکەیت و سەیری ڤیدیۆ دەکەیت، ئەوا بە لایەنی کەم پێویستت بە پاترییەک بە توانستی ٣٥٠٠ مللی ئەمپێر یان زیاتر دەبێت، بە پێچەوانەوە گەر بە شێوەیەکی ئاسایی موبایل بەکار دەهێنیت ئەوا پاترییەک بە توانستی ٣٠٠٠ مللی ئەمپێر بەس دەبێت بۆ ئەوەی بە یەک بارگاویکردنەوە ڕۆژێکی تەواو موبایلەکەت بەکار بهێنیت.
سیستەمی کارپێکەر (OS) : با بە سادەیی ڕوونی بکەینەوە، موبایلێکی زۆر نوێت لایە و شاشەیەکی زۆر باش و کامێرایەکی نایاب و پرۆسێسەرێکی زۆر خێرای لەسەر جێگیر کراوە هتد. هەوڵ دەدەیت موبایلەکە بکەیتەوە و کاری پێبکەیت، دواتر درک بەوە دەکەیت کە موبایلەکەت نابێتەوە و هیچی پێ ناکرێت! بۆچی؟ چونکە هیچ سیستەمێکی کارپێکەری لەسەر جێگیر نەکراوە. کەواتە سیستەمی کارپێکەر (OS) وەک و ناوەندێک لەنێوان بەکارهێنەر و هاردوەیر کاردەکات و راستەوخۆ بەکارهێنەر مامەڵەی لەگەڵ دەکات.
بۆ ئەوەی باشتر تێبگەیت نموونەیەک دەهێنینەوە، بێگوومان گوێت لە ئەندرۆید بووە، ئەندرۆید سیستەمێکی کارپێکەرە و لە ئێستادا لەسەر زۆرینەی موبایلەکان جێگیر کراوە.
بە هەمان شێوەی پرۆسێسەر، سیستەمی کارپێکەر (OS) ڕۆڵێکی گرینگ دەبینێت لە خێرایی و توانستی موبایلەکان، لە ئێستادا دوو OS بازاری موبایلیان تەنیوە، ئەوانیش ئەندرۆید کە لەلایەن گەورە کۆمپانیای گوگڵ خاوەندارییەتی دەکرێت، لەگەڵ ئای ئۆ ئێسی کۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵ. هەردوو سیستەمەکە خاوەنی تایبەتمەندی و هەواداری خۆیانن و بە گشتی دوو باشترین سیستەمی کارپێکەری موبایلن لە ئێستادا، کەواتە تۆ هەر کامێکیان هەڵبژێریت قازانج دەکەیت بەو مەرجەی موبایلەکە نوێترین وەشانی سیستەمەکەی لەسەر جێگیر کرابێت.
دەرەنجام:
بە کورتی ئەمانە چەند خاڵێکی گرینگ بوون کە بۆ دەستخستنی موبایلێکی باش پێویستە لەبەرچاویان بگریت، لەگەڵ ئەوەی هەر کامێک لەو خاڵانەی سەرەوە کەم تا زۆر گرینگی هەیە لە بەکارهێنەر بۆ بەکارهێنەرێکی تر، بەڵام ئەوەی کە لەسەرتە ئەوەیە سەرەتا بزانیت زیاتر گرینگی بە چ تایبەتمەندییەکی موبایل دەدەیت؟ کامێراکەی؟ پاترییەکەی؟ هتد.
لە ڕێگای زانینی ئەم هاوکێشەیە دڵنیا دەبیت لە کڕینی موبایلێکی گونجاو بۆخۆت.