Common mistakes in Content Marketing

Rozhin A. Ibrahim

May 27th 20

Translate Article
5556

Rozhin A. Ibrahim

May 27th 20

one of the most effective long term marketing strategies is Content Marketing, 

Content marketing is an inseparable part of the marketing plan that is used to absorb the user’s attention. 

No matter what type is the business you have, content marketing is an essential part of your success, because there are people who always search for information on the internet before buying anything, thus your content will be the information they are looking for, and gradually they will become your loyal customers. 

This only happens when you answer the expected questions of your customers or when you provide more information on your business comparing to your competitors, by using one of the main assets of Content Marketing such as Video, Infographics, Social Media, Blog, online courses or books…etc

Content marketing is simply sharing awareness, educating people, and sharing needed information about any specific product of your business, this makes readers know your business, build trust, and then convert them to loyal customers.

This is not as easy as it seems, it is a detailed process and there are some common mistakes that you should avoid during that process, here are few:

1. Politics is a big mistake in Content Marketing, it divides your audiences into two parts and you will always lose the trust of a part of your audience.

2. Stay Up-to-Date, be aware of new strategies and methods of Content marketing, the method you are using today might not work for tomorrow, the method you used in the past season and did not work, might work in the next season, you always need to understand your expected customers and find the methods that will influence them more.

3.  Weak Contents, your brand, and business compete in presenting contents with high quality, if your content is weak and the competition is high, then you will lose the competition. 

Weak contents are the ones that have been used a lot by other marketers or maybe your competitors, customers are no longer interested in them, and the contents can’t absorb their attention or build trust, weak contents don’t answer the expected questions of the customers or provide them enough information.  

4. Using the same content marketing methods and strategies always, your customers are different from each other they have different interests and needs, you have divided them into different groups so you can target them differently and use the right marketing methods and tools for each targeted group. For example, there are people who are interested in watching videos, there are academic people who are interested in reading books and the new generation is interested in short content that is used on tools like Snapchat and stories. Thus it is very important to use different marketing methods and strategies so you can easily influence your targeted audiences. 


There are lots of mistakes that done when content marketing that you should definitely avoid such as not having a proper plan or having a plan but not working on it. Always remember that content marketing is about educating people not to sell.

کۆمەڵێك هەڵە کە نابێت لە (مارکێتینگ بە ناوەرۆک) ـدا ئەنجامی بدەین

 .رۆژ لە دوای رۆژ دەیسەلمێنێت کە باشترین هەڵبژاردەیە بۆ مارکێتینگێکی درێژ خایەن، بەشێکی جیانەکراوەیە لە مارکێتینگ پلان کە بەکاردێت بۆ راکێشانی سەرنجی کڕیاران و بەدەستهێنانی متمانە بۆ براندەکەت 

بزنزەکەت هەر چ جۆرێک بێت، مارکێتینگ لەرێی کۆنتێنت (ناوەرۆک) باشترین هەڵبژاردەت دەبێت چونکە هەمیشە کەسانێک هەن پێش ئەوەی کاڵایەک بکڕن پرسیار دەکەن و لە ئینتەرنێتدا دەگەڕێن بۆ زانیاری، ناوەرۆکی بابەتەکانی تۆش وەڵامی پرسیاری کڕیارەکانت دەداتەوە بەجۆرێک بە گەرەنتی ببنە کڕیاری بزنزەکەی تۆ ئەمەش کاتێک بەدی دەهێنرێت کە تۆ بەراورد بە منافسەکانت زیاتر وەڵامی پرسیاری کڕیارە پێشبینیکراوەکان بدەیتەوە لەرێگەی بەکارهێنانی یەک لە ئامرازە سەرەکییەکانی مارکێتینگی ناوەرۆک وەک: ڤیدیۆ، ئینفۆگرافیک، بلۆگ، سۆشیال میدیا، کتێب یان کۆرسی ئۆنلاین ...هتد


بە سادەیی، مارکێتینگ لەرێگەی ناوەرۆکەوە بریتییە لە رۆشنبیرتر کردنی خەڵک و پێدانی زانیاری زیاتر دەربارەی هەر بەرهەمێک کە پەیوەست بێت بە بزنزەکەتەوە ئەمەش وادەکات خوێنەران و بینەرانی بابەتەکانت تۆ بناسن و متمانەت پێبکەن بۆ ئەوەی ببنە کڕیاری تۆ.

بەڵام ئەم کارە هێندە ئاسان نیە، کۆمەڵێک هەڵەی باو هەیە کە ئەنجام دەدرێت دەبێت دوور بین لێیان، لێرەدا باسی کۆمەڵێکیان دەکەین:


١- سیاسەت هەڵەیەکەی گەورەیە لە کۆنتێنت مارکێتینگدا، چونکە هەمیشە خوێنەران دەبنە دوو بەشەوە بۆیە بەردەوام تۆ بەشێکی خوێنەرانت لەدەست دەدەیت.

٢- لەگەڵ نوێگەرییەکان بە، هەمیشە ئاگاداری نوێترین رێچکەکانی مارکێتینگ بە ناوەرۆک ببە، لەوانەیە ئەو رێچکەیەی ئەمرۆ گونجاوە و سوودی هەیە سبەینێ سوودی نەمێنێت، ئەو رێگایەی ئەم وەرزە بەکارتهێنا و سەرکەوتوو نەبوو وەرزی داهاتوو سەرکەوتووبێت، بۆیە هەمیشە دەبێت کڕیارە پێشبینیکراوەکانت بخوێنیتەوە و بزانیت چۆن باشترین کاریگەریت دەبێت لەسەریان.

٣- ناوەرۆکی لاواز، براند و بزنزەکان پێشبرکێ دەکەن لە پێشکەش کردنی ناوەرۆکی کوالیتی بەرز، گەر کوالیتی بابەتەکانت لاواز بن و منافسەکانت بەهێز بێت، ئەوا بێگومان زەرەرێکی زۆر دەکەیت.

ناوەرۆکی لاواز بەو جۆرە بابەتانە دەوترێت کە یان تەقلیدین و زۆر بەکارهاتوون و کڕیاران لە بینین و خوێندنەوەی بێزار بوون، یان ناوەرۆکێک کە وەڵامی پرسیاری کڕیاران بە باشی نەداتەوە و هەموو زانیارییەکی پەیوەندیداری بە دروستی تیانەبێت.

٤- تەنها گرنگی دان بە چەند رێچکەیەکی دیاریکراو، کڕیارانت جیاوازن لەیەکدی، دەبێت بەباشی پێشبینی کریارانی داهاتووت کردبێت و چین بە چین جیایان بکەیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت هەر چۆن دەتوانیت کاریگەریت هەبێت لەسەر هەر چینێکیاندا، بۆ نمونە کەسانێک هەن حەز بە ڤیدیۆ دەکەن یان کەسانی ئەکادیمی ئارەزوو بە کتێب دەکەن و هەروەها جیلی نوێ زیاتر حەز بە بابەتی کورت خایەن وەک سناپ چات و ستۆری ئینستاگرام دەکەن بۆیە گرنگە زۆرترین رێچکەی مارکێتینگی ناوەرۆک بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بە ئاسانی کاریگەریت هەبێت لەسەر زۆرترین کەس.


زۆر هەڵەی دیکە هەیە کە لەکاتی مارکێتینگی ناوەرۆکدا ئەنجام دەدرێن و دەبێت دوور بیت لێیان بۆ ئەوەی ماندووبوونەکەت ئەنجامی هەبێت، وەک نەبوونی پلان یان هەبوونی پلان بەلام جێبەجێ نەکردنی پلانەکە وە هەمیشە لەیادت بێت کە تۆ مارکێتینگ بە ناوەرۆک ئەنجام دەدەیت بە پلەی یەکەم لەپێناو رۆشنبیرتر کردنی خەڵک نەک بۆ زیادکردنی فرۆش.